ئیدیۆم لە وەرگیڕاندا: هەڵسەنگاندنی بەراوردکارانەی سی وەرگیڕانی فارسی حەسار و سەگەکانی باوکم
ییدیۆمەکان بەشیک لە سامانی هەر زمانیک بە یەژمار دین و نووسەری دەقی یەدبی بە مەبەستی خۆلادان لە شیوازی ڕاستەوخۆی خۆدەربڕین، ڕازاندنەوەی نووسراوە و هەروەها نواندنی هیزی قەڵەم، زۆربەری کات لە ییدیۆم کەڵک -وەردەگریت و شیوازیکی تایبەت بە بەرهەمەکەی دەدات. یەمەش وەرگیڕ تووشی ململانی و بەربەرەکانییەکی قورس دەکات؛ لەبەر یەوەی هەر ییدیۆمیک جگە لە مانای سەرەکی، داگری وینە و کرداریکی جیاوازە کە زۆربەری کات تەنیا تایبەت بە زمانی سەرچاوەیە و لە زمانی مەبەستدا هاوتایەکی تەواوی بۆ نییە. کەوابوو، وەرگیڕ دەبیت لە لایەکەوە، بتوانیت ییدیۆمەکان لە دەقی سەرچاوەدا دەستنیشان بکات و لە مانای مەجازی و کرداریان تیبگات و لە لایەکی دیکەشەوە، لە زمانی مەبەستدا هاوتایەکی نزیک بە هەمان وینە و کردارەوە بۆیان دابین بکات. ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم، بەرهەمی شیرزاد حەسەن، یەکیک لەو بەرهەمانەی یەدەب و ویژەی کوردییە کە تەژییە لە ییدیۆم. یەم بەرهەمە تاکوو ییستا سی جار لە لایەن کەیخۆسرەوی، هەڵەبجەیی و کەریم موجاویرەوە بۆ سەر زمانی فارسی وەرگیڕدراوە. لەم لیکۆڵینەوەدا، دەقی سەرەکی رۆمانەکە لەگەڵ وەرگیڕانەکانی بەراورد دەکریت و ستراتیژییەکانی گویستنەوەی ییدیۆمەکانی زمانی کوردی بە پیی بیرۆکەی بەیکر (2018) دەخرینە بەر ڕەخنە و هەڵسەنگاندن. لە یەنجامدا دەرکەوت، کە وەرگیڕەکان جگە لە یەک ستراتیژی، لەو پینج ستراتیژیەکەی پۆلینبەندی بەیکر کەڵکیان وەرگرتووە. هەروەها ستراتیژیەکی نوی، واتا جیبەجی کردنی ییدیۆم لەگەڵ ییدیۆمیکی جیاواز و ناهاوتا لە وەرگیڕانەکاندا بە کارهیندرابوو کە لەناو پۆلینبەندییەکەدا داندرا. فرەپاتترین ستراتیژی لە جەستەی لیکۆڵینەکەدا، ستراتیژی شی کردنەوەی واتای مەجازی ییدیۆمەکان بە زمانیکی ڕاستەقینە بوو کە دەبووە هۆی گۆڕانکاری لە دەقی وەرگیڕدراودا. وەرگیڕانی هەڵەبجەیی و کەریم موجاویر لە بەراورد لەگەڵ وەرگیڕانەکەی کەیخوسرەوی دا لە سی ستراتیژی یەکەم زۆرتر کەڵکیان وەرگرتووە و هەر بەم بۆنەوە ڕیژەی گۆڕانکاری لە ییدیۆمەکاندا لە یاستیکی خوارتردایە.
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.