شیکاریی گیڕانه وه ناسانه ی گیڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداویکی کەنیشک کوژی
ژیانی یاسایی و ڕۆژانه ی خه ڵک گونجاوترین و گرنگترین به ستینه بۆ لیکدانه وه و شیکاریی گیڕانه وه جۆراوجۆره کانی ڕووداویکی کۆمەڵایەتی، چونکه له زۆربه ی کاتەکاندا بۆچوون و ڕوانگه ی جیاوازی تاکه کان له مه ڕ ڕووداوه کانی ناو کۆمه ڵگا ده بیته هۆی فره چه شن بوونی گیڕانه وه کانی ڕووداویکی تایبه ت. له م ڕووه وه به ڕاڤه کاری و شیکاریی گیڕانه وه جیاوازه کانی ڕووداویکی تایبه ت که له ژیانی یاساییدا ڕووی داوه ، ده توانین له بواری گیڕانه وه ناسیدا، به تایبه ت له م لایه نه وه که بیر و هزر و یایدیۆلۆجیی تاکه کان له به دیهاتنی گیڕانه وه جیاوازه کاندا چ ده وریکی هه یه ، کۆمەڵی زانیاریی پڕبایه خ ده سته به ر بکه ین. له م وتاره دا هه وڵ دراوه به شیوازیکی کرده یی، چه ندین گیڕانه وه ی جیاواز بۆ ڕووداویکی تایبه ت ڕاڤه بکری. ڕووداوه که یه مه یه : «باوکیک که نیشکه که ی خۆی به هۆ ی ڕەدووکەوتنی له گه ڵ کوڕیکدا ده کوژیت». یه م ڕووداوه ده کری به شیوازی جۆراوجۆر و به چه شنیک بگیڕدریته وه که هه ر یه ک له گیڕانه وه کان جیاوازیی بنه ڕه تیی له گه ڵ یه وانی تردا هەبیت، لەبەر یەوەی که سایه تیی تاکه کان و ده ریه نجامی کۆتایی گیڕانه وه که له هه ر یه ک له م گیڕانه وانه دا ده گۆڕدریت و جیاواز دەبیت . ده ور و که سایه تیی باوکه که ، که نیشکه که ، کوڕه که ، هه روه ها ده وری ڕیکخراوه کۆمه ڵایه تی و یایینی و فه رهه نگییه کان له م گیڕانه وانه دا ده گۆڕدری و له هه ر کامدا به شیوازیکی جیاواز ده رده که وی. یەم تویژینەوەیە، کە بە شیوەی شیکارانە یەنجام دراوە، یامانجەکەی یەوەیە چۆنیەتیی بەدیهاتنی گیڕانەوە جیاوازەکانی ڕووداوی بەرباس شی بکاتەوە و هۆکارەکانی دیاری بکات. دەستکەوتی وتارەکە یەوەمان بۆ دەردەخات کە سه رچاوه ی جیاوازیی گیڕانه وه کانی ڕووداوی یاماژه پی کراو بۆ بەرگریمانەکانی ڕوانگه ی وەگیڕ و یه و هۆکاره ده گه ڕیته وه که وەگیڕ له و لایه نه وه ڕووداوه که دەگیڕیتەوە.
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.