خویندنەوەیەکی نویی دیوانی حەریق، بە سەرنج دان بە ئاستی زمانی (لیکدانەوەی ن. کەڵهوڕ)
لە ناو هەموو نەتەوەکاندا، یه ده بی کلاسیک وەک بناغەیەکی بەهیز ناسراوە و دەکریت زۆریک لە بەسەرهات، ڕووداو، بارودۆخی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، خەڵکناسی و تەنانەت بەشیک لە ڕاستییەکانی میژوویی لە ناو یەدەبی کلاسیک و بەتایبەت شیعری کلاسیکدا هەڵینجین. حەریق یەکیک لە شاعیرە ناسراوەکانی قوتابخانەی کرمانجیی ناوەڕاستە کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ژیاوە. دیوانی حەریق تا هەنووکە چەند جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەوڵی ساخکەرەوان یەم دیوانە تووشی کەموکووڕی و ناتەواوییەکی زۆری وەک هەڵەی ڕینووسی، خراپ خویندنەوە، گۆڕان و داکەوتنی پیت و وشە بووە کە لە زۆر دیڕدا یەم بابەتانە هۆی لیکدانەوەی هەڵە بووە. لە لایەکی ترەوە، چاپی دووبارەی یەم دیوانە لە لایەن نەوزاد کەڵهوڕەوە نەتەنیا هەڵەکانی پیشووی یەم دیوانەی کەم نەکردووەتەوە، بەڵکوو لەچاو چاپەکانی پیشوو زیاتر هەڵەی تی کەوتووە. کەواتە، ساخکردنەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک، بی ڕەچاوکردنی میتۆدۆلۆژیی زانستی، ناسینی پیوەرەکانی ساخکردنەوەیی و ڕوانینی ڕەخنەیی بۆ دەق، کاریکی ناتەواوە. یەم تویژینەوەیە، بە شیوازی شیکارانە - ڕەخنەیی چەند دیڕیکی * دیوانی حەریق، لیکۆڵینەوەی نەوزاد کەڵهوڕ، بە یارمەتیی نوسخە خەتتییەکان ساخ کردووەتەوە. مەبەست لە یەنجامی یەم تویژینەوەیە تەنیا ساخکردنەوەی چەند دیڕیکی شیعری حەریق نییە، بەڵکوو لە ڕوانینیکی بەربڵاوتردا سەلماندنی یەو بابەتەیە کە ساخکەرەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک، جیا لە خویندنەوەی نوسخە خەتتییەکان -وەک بناغەی ساخکردنەوە- دەبیت شارەزای زانستگەلی شیوازناسی، کیشناسی و زانستی ڕەوانبیژیی یەدەبیش بیت. دەرخستنی یەو جۆرە هەڵانە دەتوانیت یارمەتیدەری ساخکەرەوانی تر بیت و ڕیگە لە دووپات کردنەوەی هەڵەی هاوشیوە بگریت.
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.