لیکۆڵینەوەیەک لە سەر ڕوانگەی ڕخنەگرانەی شاعیرانی ڕۆشنبیری کورد لەبارەی سۆفیگەرییەوە
بە دریژایی میژوو، عیرفان و سۆفیگەری له لایەن زانایان و عارفانەوە که وتووەتە بەر ڕەخنە و لیکۆڵینەوی زۆرەوە. لە ڕابوردووەوە تاکوو ییستا، هیندیک لە زانایان کە یەکری بە سەلەفی نیویان بەرین، ڕیبازی عیرفانییان بە لاوه دروست نەبووە و بەردەوام بەرپەرچیان داوەته وه و ڕەتیان کردووەتەوە؛ بەڵام هیندی لە زانایانی دیکە، ڕەخنەی زانستییان لی گرتووە و چاکی و خراپیی سۆفیگەرییان خستووەتە بەر چاو. کۆمەڵگای کوردیش کۆمەڵگایەکی موسڵمانە و وەک هەموو وڵاتە ییسلامییەکان، سۆفیگەریی تیدا هەیە. ویرای ڕیزدانان بۆ یەو تاقمە عارفە تیکۆشەرانەی کە لە کۆمەڵگای کورددا کەم نەبوون، دەبی بزانین هیندی لە شیخ و سۆفییەکان لە دەقە یەدەبییەکاندا وەکوو کۆسپ و بەرگری پیشکەوتنی کورد باسیان کراوە و بە توندی ڕەخنەیان لی گیراوە. یەم وتارە دەیهەوی لە ڕوانگەی شاعیرە کوردە ڕۆشنبیرەکانەوە، یاوڕیکی ڕەخنەگرانە لە عیرفان و سۆفیگەری لە کوردەواریدا بداتەوە. یەم تویژینەوەیە کە بە شیوەی شیکاریی ناواخنه وه، بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە کتیبخانەییەکان نووسراوە، بە دوای وەڵامی یەم پرسیارەدا دەگەڕی کە هۆی دژایەتیی شاعیرە ڕۆشنبیرەکانی کورد لەگەڵ عیرفان و سۆفیگەریدا، بە تایبەت عیرفانی بەهەڵەداڕۆیشتوو، چییە. یاکامی لیکۆڵینەوەکە یەوەمان بۆ دەردەخات کە بە پیی ڕوانگەی یەم شاعیرانە و بە وردبوونەوە لە یاکار و هەڵسوکەوتی شیخ و سۆفییەکان، تەنبەڵی، بیکاری، دڵ چەراندن، مەقامی قودسی بۆ خۆ دابین کردن، خۆ بەزل زانین و ڕیا و هتد، بوونەتە هۆی هەندی کیشە و گرفت لە نیو کۆمەڵگای کورددا کە لەمپەری پیشکەوتنی کۆمەڵگاکە بووە.
عیرفان ، سۆفیگەری ، شیعر ، کۆمەڵگای کورد ، شیخ
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.