شرۆڤەیەکی فەلسەفیی «تەنگەژەی خراپە» لە «مەم و زین»ی ئەحمەدی خانی دا

پیام:
نوع مقاله:
مقاله پژوهشی/اصیل (دارای رتبه معتبر)
چکیده:

ئەم تویژینەوەیه ناکۆکی نیوان چاکە و خراپە له چیرۆکی «مەم و زین»دا لیکئه داته وه . چیرۆکەکە فۆرمیکە کە پرسیکی بوونەکی و تەنگەژەیەکی میتافیزیکی- تیۆلۆجی (ناکۆکیی «خراپە و چاکە»)، دیاری دەکات که وه ک ڕەهەندیکی فەلسەفی پیشتر بایەخی ئەوتۆی پینەدراوە و چەمک و بابەتە سەرەکییەکانی لە سۆنگەی تیۆلۆجیا و گروپە کەلامی و فەلسەفییەکان شرۆڤە نەکراون؛ چونکە خویندنەوەکانی پیشوو جەختیان لە ڕەهەندیکی دەقەکە، وەک ناسیۆنالیزم، کوردایەتی، تەسەوف یان ڕۆمانسییەت و  ئەدەبی فۆلکلۆر کردووە. لەم تویژینەوەدا هەوڵیکی فەلسەفی بۆ جەخت کردنەوە لەوەی کە مەم و زین، نەک هەر چیرۆکیکی خۆشەویستییە، بەڵکوو لە ناوەڕۆکدا ویناکردنی تەنگەژەیەکی بوونەکییە لە بەرگی ململانیی چاکە لەگەڵ خراپەدا. خۆشەویستییە تراجیدییەکە، دیوی دەرەوەی تەنگەژەکەیە؛ بۆیە دەقەکە وەک وەڵامدەری پرسگەلیکی دیرینی فەلسەفە و خواناسی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. ئایا خراپە هەیە و چۆن ڕیگەی پیدەدریت لە جیهاندا زاڵ بیت؟ وەڵامی هەڵینجراو لە دەقەکە ئەوەیە هەبوونی خراپ (ئیبلیس) پیشمەرجیکی بوونەکیی چاکە (خوا)یە. ئەم بیرکردنەوەیە، هزری گیڕەڕەوەی سەربوردەی مەم و زین، دەخاتە سەر دووڕیانیک تەنگەژاوی و دەبیتە ململانییەکی ئاگامەندانە.

زبان:
کردی
صفحات:
175 تا 202
لینک کوتاه:
https://www.magiran.com/p2815435