ڕه وتناسیی ئه ده بی هاوچه رخی هه ورامی؛ شیعر

پیام:
نوع مقاله:
مقاله پژوهشی/اصیل (دارای رتبه معتبر)
چکیده:

بنه مای ئه ده بی کلاسیکی کوردی، ئه و دیوانه شیعرانه ی هه ورامی (گۆرانی)یه که سی کوچکه یه کی وه ک بیسارانی، مه وله وی و سه یدیی لی به جیماوه. پیش بونیاتنانی شاری سلیمانی به ده ستی حاکمانی بابان، هه ورامی (گۆرانی)، زمانی نووسینی کوردستان بووه. لەگەڵ گەشەسەندنی دەسەڵاتی بابان، کوردیی ناوەندی، وه ک زمانیکی یه کگرتوو، جیی هه ورامی ئه گریته وه. لیره دایە که ئه ده بی هه ورامی، دوای هه زار ساڵ له گه شه ئه که ویت و دیرتر ڕیفۆرمیزه ئه بیت. شیعری کلاسیکی هه ورامی له سه ر ده ستی سه یدی، سه ره ڕای کیشی مه سنه ویی ده بڕگه یی، شیعری عه رووزیش به خۆیه وه ئه بینی و دوای مه وله وی، شیعری کلاسیک، زۆرتر له فۆرم و ناوه رۆکدا نوی ئه بیته وه. گه رماوگه رمیی مانیفیستی ڕوانگه و کفری یه که مین گۆڕانکارییه کان له شیعری هه ورامی دا به ره و شیعری بی کیش و لادان له فۆرمی کلاسیک پیکئه هینی. له م لیکۆڵینه وه دا هه وڵ دراوه به وردی، نیوسه ده نوی بوونه وه ی شیعری هه ورامی، به شیعری ئازاد و کیشی کلاسیکه وه بخریته به ر باس. ئه نجامی تویژینه وه که ئه وه ده رده خات که له حه فتاکانی زاینیدا له لایه که وه ڕه وتی شیعری نوی به فۆرمی ئازاده وه، له ژیر کاریگه ریی شیعری نویی کوردیی ناوەندی ده ست پی ده کا و له لایه کی تره وه شیعری کلاسیکیش به کیشی مه سنه وی ده بڕگه یی و عه رووزییه وه، له ناوه رۆکدا نوی ئه بیته وه که  هه ر به رده وامه.

زبان:
کردی
صفحات:
203 تا 225
لینک کوتاه:
https://www.magiran.com/p2815436 
مقالات دیگری از این نویسنده (گان)