ڕەخنە و شیکردنەوەی تەسەوفناسی لە کتیبی (ئاغا، شیخ و دەوڵەت) ی برونسن دا

پیام:
نوع مقاله:
مقاله پژوهشی/اصیل (دارای رتبه معتبر)
چکیده:

تویژەرە ڕۆژاواییەکان ساڵانیکە لە سەر میژوو، زمان، کلتوور، ئایین و تەسەوفی کوردان بە مەرامی تایبەت تویژینه وه ئه که ن؛ کاتیک به رهه مه کانیان بۆ کوردی وەردەگیڕین، تویژەرە کوردەکان وەک دەقی پیرۆز لییان دەڕوانن. کتیبی ئاغا و شیخ و دەوڵەت لە نووسینی بڕۆنسن یه ک له وانە. ئەم بەرهەمە کتیبیکی گرینگی کوردناسییه که تویژەرانی کورد وەک سەرچاوەیەکی بنەڕەتی پشتی پیدەبەستن. پاژی چوارەمی کتیبەکه تەرخان به تەریقەت و تەسەوف کراوە که خۆی لقیکە لە زانستی ئیسلامناسی و ئیلاهیاتناسی. ئه م به شه پیویستی بە شیکرنەوەیە. نووسەر لە بری کاری زانستی و مه یدانی له تەکیە و خانەقاکانی کوردستاندا و چونەوە سەر سەرچاوە و بەرهەمی عارفه کان، تەنیا چەند نموونەیەکی کەمی وەرگرتووە و گشتاندوویه تی و بە پشت بەستن بە قسەی کەسانی نەناس و سەرچاوەی نادیار، ئەم پاژە وەک ڕاپۆرتنووسین لە ناو تویژینەوە کۆمەڵناسییەکەیدا جی دەکاتەوە؛ جگە لەمانه لە میانەی ڕوانینەکەیدا تووشی هەڵەی زانستی و لانگیری نووسین و خەوشی گشتاندن بۆتەوە. ئەمەش لەو دیدەوەیە کە ڕاستەوخۆ لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە بی زانیاری تەواو و دروست لە سەر تەسەوف و بە پشت بەستن بە سەرچاوەی دیکەی ڕۆژئاواییەکانی پیش خۆی تویژینەوەکەی ئەنجام داوە، ئەمەش وای کردووە لە بەهای زانستی و میژوویی و متمانە و ئەمانەتی زانستیدا پشت بەو زانیارییانە نەبەستریت.

زبان:
کردی
صفحات:
227 تا 250
لینک کوتاه:
https://www.magiran.com/p2815437