ئۆنتۆلۆژیی زمان لە شیعری بوونگەرایی شیرکۆ بیکەسدا: لیکۆڵینەوەیەکی شیکارانە-لیکدانەوەیی لەسەر بنەمای فەلسەفەی هایدگەری

پیام:
نوع مقاله:
مقاله پژوهشی/اصیل (دارای رتبه معتبر)
چکیده:

ئەم لیکۆڵینەوەیە بە ئاراستەیەکی شیکارانە-لیکدانەوەیی و بە پشت بەستن بە چەمکە فەلسەفییەکانی مارتین هایدگەر، هەبوونناسیی زمان لە شیعری بوونایەتیی شیرکۆ بیکەسدا تاوتوی دەکا. بە لیکدانەوی کەڵک وەرگرتنی داهینانەی بیکەس لە زمان و تیکگیرانی ئەو لەگەڵ ناوەرۆکگەلیکی وەک: دوورخرانەوە، شوناس و داڵغەی بوونایەتی، بۆمان دەردەکەوی شیعری ناوبراو چۆناوچۆن بیرۆکەی هەبوونناسیتیی هایدگەر وینا دەکا و پەرەی پی دەدا. ئەم لیکۆڵینەوەیە گوڵبژیریک لە کۆمەڵە شیعرەکانی بیکەس، وەک ئیستا کچیک نیشتمانمە و دەربەندی پەپوولە تاوتوی دەکا و لیکیان دەداتەوە. مەبەستی ئەوەیە نیشان بدا، بەرهەمەکانی هایدگەر چلۆن چەمکەکانی دنیا و ڕەسەنایەتی و دەوری زمان لە دەرخستنی بوونایەتیدا، خویا دەکەن. ئەم لیکدانەوەیە نەک هەر یاریدەی تیگەیشتنیکی قووڵتر لە ئەدەبی کوردی دەدا، هاوکات ڕوانگەگەلیکیش لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە فەلسەفەی بوونایەتی لە دەربڕینی شیعریی هاوچەرخدا دەردەخا. ئەم وەدۆزراوانە گرینگایەتیی کاری بیکەس لە دەربڕینی ئاڵۆزییەکانی بوونی مرۆڤ، بەتائبەت لە چوارچیوه ی شوناسی کوردی و ئەزموونی دوورخرانەوەدا، زەق دەکەنەوە.

زبان:
کردی
صفحات:
251 تا 267
لینک کوتاه:
https://www.magiran.com/p2815438 
مقالات دیگری از این نویسنده (گان)