کورد لە هۆنراوەی کلاسیکی فارسیدا
ویژەی فارسی بە تەمەنیکی زیاتر لە هەزار ساڵ و بە ڕووبەریکی بەرینەوە شوینی ڕەنگدانەوەی گەلیک پرس و گوتار و ڕووداوی میژوویی و هەڵگری وینەی زۆر پیکهاتە و ئایین و نەتەوەی جیاجیایە. ئەم ئەدەبە لە بەر نزیکی و تیکەڵیی لەگەڵ گه لی کورد، وینەی جۆراوجۆری لە زمان، چاند و ڕەگەزی کوردان و هەروەها کڵیشەگەلی پیوەندیداری لەخۆیدا هەڵگرتووە. لەم تویژینەوەدا بۆ دەرخستنی چۆنیەتیی نواندنەوەی «کورد»، بەشی زۆری هۆنراوەی کلاسیکی فارسیی سەدەی چوارەم تا سیزدەهەمی کۆچی، بە ئاوڕدانەوە لە تیۆری و بۆچوونی نواندنەوە و کڵیشەسازی تاوتوی کران. ئەنجامی تویژینەوەکە دەریدەخات کە «کورد» لە هۆنراوەی کلاسیکی فارسیدا خاوەن چەند وینەی فرەپاتە کە دەتوانین بەسەر دوو پۆلدا دابەشیان بکەین: 1. ئەوانەی واتای سەرەکی و باوی کوردیان وەک پیکهاتەیەکی قەومی-ڕەگەزی لە بەرچاو بووە کە بۆخۆی سی وینەی ئەرینی، نەرینی و بی هەڵسەنگاندن دەگریتەوە؛ 2. نواندنەوەی کورد بەپیی واتای پاڵەکی، دەشتەکی، دەوارنشین، شوان و ئاژەڵدار لەخۆ دەگریت و هەر بەم پییە واتای نەزان، نەخویندەوار، دز و ڕیگریشی ڕەگەڵە. تاوتویی دەقە بەرباسەکان پیشاندەری ئەوەن کە هەندیک لە وینە نەرینییەکان بە شیوەی کڵیشەیی و بە دریژایی چەند سەدە لەگۆڕیدا بوونە و بە بەردەوامی و لە شیوەی هەندیک بیر و ڕوانگەی چەقبەستوودا بەرهەم هینراونەتەوە. شیاوی باسە، بەشی زیاتری وینە نەرینییەکان واتای پاڵەکیی وشەکەیان لە بەرچاو بووە، نەک واتا سەرەکی و باوەکەی.
-
کاریگەریی ئایدیۆلۆجی لەسەر بەسووژەبوونی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا: خویندنەوەی ڕۆمانی پیشبازیا چیرۆکین نەقەدیایی
*
پژوهشنامه ادبیات کردی، پاییز و زمستان 1399 -
داڕشتەناسیی بەیتی مەم و زین و بەراوردکردنی هیمانە گرنگەکانی لەگەڵ چیرۆکی ئەفسووناویی کوردیدا
*، خیرالله آجار
پژوهشنامه ادبیات کردی، پاییز و زمستان 1397