جوانیناسی و شیعری هیمن
جوانیناسی هەر لە سەردەمی سوقرات و بگرە کۆنتریشەوە بە فۆرم و شیوازی جیاواز لە لایەن فەیلەسووفانی یۆنانەوە لیکدانەوەی لەسەر کراوە. بیری تیڕامان لە جوانی لە سەردەمی کلاسیکدا گەیشتە چڵەپۆپەی گەشەکردن. میژووی سەرهەڵدانی جوانیناسی بە شیوازیکی زانستی بۆ سەرەتای سەدەی هەژدەهەم دەگەڕیتەوە. یەکەم جار فەیلەسووفی یاڵمانی، یەلیکساندیرکۆتلیب باوم گارتین (1762-1714)، زاراوەی جوانیناسی بەکار هینا.یاواز (مۆسیقا) بەشیک لە پیکهاتەی جوانیناسی و رەگەزە بنەڕەتییەکانی شیعرە. لە راستیدا شیعر یاخاوتنیکی یاوازییە و هەست و سۆز دەبزوینی. هیمن لە زۆربەی شیعرەکانیدا گرنگییەکی تایبەتی بە یاوازی شیعری داوە و بە بەهرەوەرگرتن لە یاوازی ناوەوە و دەرەوە جوانییەکی تایبەتی بە فۆرم (رواڵەت) و ناوەرۆکی شیعرەکانی بەخشیوە و دەکری یەم بابەتە وەک لایەنیکی جوانیناسی لە شیعرەکانیدا بپشکندری و بەرجەستە بکریت.مەبەستی سەرەکی لە شرۆڤەی جوانیناسیی شیعری هیمن یەوەیە یەم بابەتە وەک تاقیگەیەک چاو لیکەین و بزانین شیعرەکانی چەندە لەم بوارەدا سەرکەوتوویە؟ چەندە هیمن هزرخەیاڵاویی یاویتەی جوانیناسی کردووە و هەستی بەردەنگ دەجووڵینیت؟ مه به ست له م وتاره ته نیا یه وه نییه بسه لمینین شیعری هیمن به هره ی جوانیناسیی هه یه و به س، به ڵکوو لە روانینیکی گشتیدا سه لماندنی یه م راستییەیە که شاعیرانی کورد شاره زای زانستی جوانیناسی بوون.لەم وتارەدا تیشک دەخریتە سەر بەشیک لە جوانیناسیی یاوازی و جوانیناسیی خەیاڵی شیعری هیمن کە لە یافراندنی وینەی شیعریدا رۆڵی سەرەکییان هەیە. شیعری هیمن خاوەنی خەیاڵیکی بەرز، هزریکی قووڵ، زمانیکی رەوانە و هەر یەم بابەتانە شیعری هیمن بەهیز و دڵڕفین دەکەن. رەوتی بەکارهاتوو لەم لیکۆڵینەوەیەدا، رەوشتی ییسنادی و کتیبخانەییە، کە لە فیش نووسی لەسەر بابەتەکان پیکهاتووە.
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.