بن واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پیشبینیی داھاتووی ڕوون لە شیعری بەرگریی عەبدوڵا پەشیودا؛ لیکۆڵینەوەی دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعریکی قەدەغە
بن واتاکانی یەدەبی بەرگریی بە گشتی و شیعری بەرگریی بە تایبەت جۆربەجۆرن. بن واتای چاوەڕوانیی سەرکەوتن و دەرکەوتنی داھاتووی ڕوون یەکیکە لەو بن واتایانەی کە لە شیعری شاعیرانی یەم بوارەدا ڕەنگدانەوەییکی بەرچاوی ھەیە. شوینەواری یەم بن واتایە چ لە یەدەبی بەرگریی جیھانیی و چ لە یەدەبی ناوچەیی و نیشتمانیی دا بەڕوونیی دیارە. ھەبوونی یەدەبی بەرگریی بە چاوەڕوانیی سەرکەوتن بۆ بزاڤە بەرگریی کارەکان و داھاتووییکی ڕوون بۆ نەتەوەکانیانەوە بەندە کە تەنیا دەتوانیت بە دەستی منداڵان، واتە بەرە و وەچەکانی داھاتوو ڕوو بدات. عەبدوڵا پەشیو وەکوو یەکیک لە کۆڵەکەکانی یەدەبی بەرگریی ھەریمی کوردستانی باشوور لە نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەم دا، ھەوڵی داوە جیگای یەم بابەتە لە دڵی شیعرەکانی خۆی دا بکاتەوە و کاریگەرییەکی باشتر و زۆرتر بە مەبەستە شیعرییەکانی خۆی ببەخشیت. لەم وتارەدا ھەوڵ دراوە بە تویژینەوە لە دەفتەری دوازدە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعریکی قەدەغەی پەشیو، و بە پشت بەستن بە شیوازی گیڕانەوەیی-شیکارییەوە، کاریگەریی قووڵی یەم بن واتایە لە سەر مەبەستە شیعرییەکان و شیوازی شیعریی شاعیر لە یەدەبە بەرگرییەکەی دا دەر بخات. یەم لیکۆڵینەوەیە لە بەشیکی یەنجامەکانی دا دەری دەخات یەکیک لە گرنگترین بن واتا شیعرییەکانی پەشیو چاوەڕوانیی سەرکەوتن و پیشبینیی دەرکەوتنی داھاتووییکی ڕوونە کە بەرەی داھاتوو پیکی دینیت. توانستی شاعیر لە ھەڵبژاردنی وشە ڕاگەیینەرەکان و کەڵک وەرگرتن لە وینەسەرەتاییە ناسراوەکان بووەتە ھۆی یەوەی کە مۆرکیکی تایبەت بە شیوازەکەیەوە بنەخشیت و بەھیزتری بکات تاکوو کاریگەرییەکی قووڵتر لە سەر بەردەنگ دانیت
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.