کوردۆلۆژی وەک گوتاریکی ڕۆژئاوایی
کوردۆلۆژی گوتاریکی دامەزراوەیی ڕۆژیاواییە، نوینەرایەتی فەرهەنگ و دەسەڵاتی ڕۆژیاوا دەکات. کوردۆلۆژی بەرهەمی سەردەمی نوییەتییە. سەرهەڵدانی بۆ کۆتایی سەدەی هەژدەهەم دەگەڕیتەوە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم لەوپەڕی گەشانەوە دابووە، ڕاستەوخۆ دوای شەڕی دووهەمی جیهانی کوردۆلۆژیش وەک گوتاری ڕۆژهەڵات ناسی یاوا دەبیت. پاش ماوەیەک بی دەنگی لە کۆتایی سەدەی بیستەم بەم لاوە هەر لە ڕۆژیاوا، لە فۆرمی تویژینەوە کوردییەکان لەناو زانستگا ڕۆژیاواییەکان سەرهەڵدەداتەوە؛ بەڵام لە دەرەوەی گوتاری ڕۆژهەڵات و ڕۆژیاوا. سەرچاوەکانی کوردۆلۆژی بریتین لە: فیلۆلۆژی، نووسراوەکانی دەزگا یایینییە ڕۆژیاواییەکان، سەرچاوە ییتنۆگرافییەکان و سەفەرنامەکان. لە زوویکەوە زمانی کوردی دەبیتە ماتریالی پەیوەندی ڕۆژهەڵات و ڕۆژیاوا، بەڵام لە خزمەتی دەزگا یایینییەکانی ڕۆژیاوا. دەرکەوتنی زاراوەی کوردۆلۆژی بە فۆرمی کوردۆلۆجی لە ناو فەرهەنگی کوردی بۆ ساڵی 1913 دەگەڕیتەوە؛ بەڵام تا دوایی ساڵی 1970 هیچ تویژینەوەیەکی پیشەنگی کوردیمان لەم بارەیەوە نییە. لە سەرچاوە کوردییەکان، کوردۆلۆژی وەک گوتاریک لە خزمەت زمان و فەرهەنگی کوردی دەبیندریت، یەمەش وەک هەڵەیەک بۆ بی یەزموونی و بوونی گرفت و کیشە لە ڕوانین و گوتاری کوردی دەگەڕیتەوە. کوردۆلۆژی هەردەم گوتاریکی ڕۆژیاوایی بووە و نوینەرایەتی ڕوانینی ڕۆژاوای کردووە، نەک ڕوانگەی کوردی، یان ڕۆژهەڵاتی.
کوردۆلۆژی ، فیلۆلۆژی ، ڕۆژهەڵاتناسی ، ڕەخنەی نوی ، فەرهەنگ
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.