لیکدانەوەی بەستین لە دەقی شیعریدا: بەراوردی بەرهەمی شیرکۆ بیکەس و ئەحمەد شاملوو بە نموونە
یەم لیکۆڵینەوەیە کارکردنە لە سەر کۆنتیکستی دەقی شیعری. بەو پییەی کۆنتیکست بریتییە لەو ڕیڕەوەی کە بە هۆی ڕیکەوتن لە نیوان قسەکەر و گویگردا دەبیتە هۆکار بۆ یاشکراکردنی مانای وشەکان، یان ژینگەیەکی زمانەوانییە و بە وشە و دەستەواژە و ڕستە دەورە دراوە؛ یا خود کۆمەڵیک بارە کە دەوری قسەکردنی داوە. لەم سۆنگەشەوە کار لە سەر دیاری کردنی یەو مانایە دەکات کە دالەکان لەم ڕیڕەوەوە دەیبەخشن. بە مانایەکی تر، ڕیڕەوی کۆنتیکست دەبیتەوە بە دالیکی تر کە لە سەر دالە یاساییەکان دروست دەبیتەوە؛ چونکە خودی کۆنتیکست تیکستیکی مانایی دروست دەکات و کاریگەریی دەبیت لە سەر یەنجامی ماناکان، یان میکانیزمی دەقەکە، بەو پییەی یەو کۆنتیکستەی کە مانای وشەکە دیاری دەکات، کۆنتیکستی زیهنییە دواتر پەیوەست دەبیت بە زمانەوە، نەک قسەوە. بەمەش، لەگەڵ سۆسیر جیاوازە، چونکە لەم ڕوانگەوە لای سۆسیر جاریک ڕەگەزی زمان، جاریک ڕەگەزی قسەکردن ڕۆڵ دەگیڕن. جۆری یەو کۆنتیکستەی کراونەتە بنەمای یەم لیکۆڵینەوەیە، یەو جۆرانەی کۆنتیکستن کە ڤان دایک دیاری کردوون. هۆکاری هەڵبژاردنی ڤان دایکیش یەوەیە کە پۆلینبەندییەکەی لەوانی تر فراوانترە بۆ کار لەسەرکردن. یەم لیکۆڵینەوەیە پیک هاتووە لە دوو بەش: لە بەشی یەکەمدا کار لە سەر چەمک و پیناسەی تیکست کراوە، دواتر قسە لە سەر چەمک و پیناسەی کۆنتیکست کراوە و بۆچوونە جیاوازەکان خراونەتە ڕوو؛ دواتر باس لە گرنگی و بایەخی کۆنتیکست کراوە. لە بەشی دووەمدا جۆرەکانی کۆنتیکست لە دەقدا دیاری کراون، لەگەڵ هینانەوەی نموونەی پیویست و شی کردنه وه ی کۆنتیکستەکان، بەپیی یەو مانایەی کە کۆنتیکستەکە دەیگەیەنیت.
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.