ئەدگارەکانی تەکنیکی هونەری لە شیعرە کوردییەکانی جەلال مەلەکشادا
تەکنیکی شیعری لە بنەڕەتدا خۆی لە کۆمەڵیک ڕی وشوینی هونەری دەنوینیت کەوا تان وپۆی دەقی شیعری پیک دەهینیت و شیوەی کۆتایی و یەکانگیری پی دەبەخشیت. یەم هونەر و ڕی وشوینە یەدەبییانە بە گویرەی ڕیباز و قوتابخانە یەدەبییەکان، لەگەڵ ڕەوتی زەمانە، تا هاتووە یاڵ وگۆڕی بەسەردا هاتووە تا یەوەی لە شیعری هاوچەرخ و نوی خوازیدا فۆرم و مۆرکی کۆتاییان وەرگرتووە. یەم باسە لە دووتویی دوو تەوەرە و چەند بڕگە و بابەتدا دەپەرژیتە سەر یەم هونەرانە لە شیعری کوردیدا بە شیوەیەکی گشتی و لە کۆمەڵی شیعرە کوردییەکانی جەلال مەلەکشادا بە شیوەیەکی تایبەتی. پوختە و تایتڵی هونەرەکانی تەکنیکی شیعری کە لە شیعرە کوردییەکانی مەلەکشادا ڕووناکییان خراوەتە سەر بریتیین لەمانەی خوارەوە: چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ یەفسانە و تەوزیف کردنی لە شیعردا؛ سوودوەرگرتن لە شیوازی چیرۆک و گیڕانەوە لە شیعردا؛ بەکارهینانی هونەره کانی دەمامک و دیالۆگ؛ سوودوەرگرتن لە ڕەمز و هیما جیاوازەکان؛ بەکاربردنی داستان و کەسایەتی قارەمانە میللیی و میژووییەکان؛ بایەخدان بە وینەی شیعری و زمان. یەمانە هەمووی بابەت گەلیکن کە لە ڕیگەی نموونەی شیعرییەوە خراونەتە بەر باس و لیکۆڵینەوە.
- حق عضویت دریافتی صرف حمایت از نشریات عضو و نگهداری، تکمیل و توسعه مگیران میشود.
- پرداخت حق اشتراک و دانلود مقالات اجازه بازنشر آن در سایر رسانههای چاپی و دیجیتال را به کاربر نمیدهد.